قەسەدە: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر زڕگان و عەین عیسا

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن. قەسەدە وتی، " دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر زڕگان و عەین عیسا."

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "فڕۆکەکانی کەشفی دەوڵەتی داگیرکەر لە هەرێمەکە بە بەردەوام دەسووڕێنەوە. سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرش دەکەنە سەر گوندی ئینگ ئەلهەوا."

قەسەدە وتیشی، "لەگەڵ هێرشەکان فڕۆکەی کەشفیش بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوورێنەوە و هێرشەکان لە عەین عیساش بەردەوامن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، "سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە چەکی قوڕس و فڕۆکەکانی کەشف هێرشیان کردە سەر گوندی سێگرۆ و دبس و دەیانەوێت هەرێمی داگیرکراو فراوان بکەن. لە نزیک گوندی قزعەلی سوپای تورک و چەتەکانی هێرشی گوندەکانی زەنوبا و خربەت فارسیان کرد و دەیانەوێت هەرێمی زیاتر داگیر بکەن."

ف.ق