قەسەدە: كۆپته‌رێك خرایه خواره‌وه و ٣ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی ئاشكرا كرد. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ٢٦ سه‌ربازی توركیا و ده‌یان چه‌ته كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی ئاشكرا كرد. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ٢٦ سه‌ربازی توركیا و ده‌یان چه‌ته كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كرد له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ سه‌ربازی توركیا و ده‌یان چه‌ته كوژراون. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆپته‌رێكی سوپای توركیا خراوه‌ته‌خواره‌وه و ٣ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی-ش تێكشكێنراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگربه‌ستی له سووریا ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاره‌كه پشتگوێ ده‌خات و به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه، هێزه‌كانمان ناچارن وه‌ڵام بده‌نه‌وه و گه‌لی هه‌رێمه‌كه بپارێزن.
ناوەندی شاری عەفرین
دڕندایه‌تی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتە ھاوپەیمانەکانی؛ داعش-ئه‌لنووسره له دژی گه‌لی عه‌فرین به‌رده‌وامه. سوپای توركیای داگیركه‌ر دوێنێ گوندی مه‌یدانكێ-ی به‌چڕی تۆپباران كرد. له ئه‌نجامی تۆپباراندا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی سیڤیل (ژن و منداڵ) شه‌هید و بریندار بوون.
تۆپباران و بۆمباران له دژی گونده‌كانی شاری عه‌فرین بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
ڕاجۆ
سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەكانی هاوپه‌یمانی هه‌وڵده‌ده‌ن له به‌ره‌ی ڕاجۆ پێشڕه‌وی بكه‌ن. هێزه‌كانمان وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانی داگیركه‌رانیان دایه‌وه. دوێنێ له گوندی گهواندا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌رانیان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلهسهربازییهكه به ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانییه‌وه تێكشكێندرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانمان له به‌ره‌ی عه‌لی بیسكا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌رانیان كرده ئامانج و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بهسهرنشینهكانییهوه تێك‌شكاند.
هه‌روه‌ها سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی هه‌وڵیاندا له به‌ره‌ی گوندی ماسهكا پێشڕه‌وی بكه‌ن. له ئه‌نجامی وه‌ڵامی شه‌ڕڤانان شه‌ڕێكی سه‌خت له ناوچه‌كه ڕوویدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی بلیلكا-یان بۆمباران كرد. له هه‌مان كاتدا له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و سوپای داگیركه‌ر ڕوویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا تیمه‌تایبه‌ته‌كانی توركیا به‌شداربوون و كه‌وتنه كه‌مینی هێزه‌كانی ئێمه و گورزی كوشنده‌یان لێ درا. به‌وهۆیه‌وه سوپای توركیا ناچاربوو له ڕێی كۆپته‌ری كوبرا هێزه‌كانی ڕزگار بكات. هێزه‌كانی ئێمه كۆپته‌ره‌كه‌ی داگیركه‌ریان كرده ئامانج و گورزیان لێ دا. له ئه‌نجامدا كۆپته‌ره‌كه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر له دیوی توركیاوه كه‌وته خواره‌وه.
له شه‌ڕی دوێنێ كه له گوندی بلیلكا ڕوویدا، ده‌یان سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران و بریندار بوون. ڕاگه‌یاندنی توركیا به‌شێكی زیانه‌كانی خۆیانی ئاشكرا كرد و به‌شێكیشی شارده‌وه.
تۆپباران له گونده‌كانی ناوچه‌كه بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
شه‌را
له به‌ره‌ی گوندی ئۆمه‌را تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس له ڕۆژی سێیه‌میندا به‌رده‌وامه و سوپای توركیا هه‌وڵده‌دات له ناوچه‌كه پێشڕه‌وی بكات. هێزه‌كانمان وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانی داگیركه‌ران ده‌ده‌نه‌وه و پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌رانیان له گوندی ئۆمه‌را كرده ئامانج. ئۆتۆمبێلهسهربازییهكه به ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانییه‌وه تێكشكێندرا.
فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی چه‌ما-شیان بۆمباران كرد. خاڵه‌كانی «قوات شه‌عبی»ی سه‌ر به سوپای سووریایان كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان شه‌هید و بریندار بوون.
تۆپبارانی سوپای توركیا له‌سه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌كه بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
جندرێس
سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌وڵی دا له به‌ره‌ی گوندی بافلوورێ پێشڕه‌وی بكات. هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه. له ئه‌نجامدا شه‌ڕ له ناوچه‌كه هاته ئاراوه و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. ده‌ركه‌وت له‌و شه‌ڕه‌دا ٢٦ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون. له به‌یانیشدا، داگیركه‌ران جارێكی دیكه هه‌وڵیاندا له ناوچه‌كه پێشڕه‌وی بكه‌ن، دیسان شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه و گورزێكی قورسیان لێدان.
دوێنێ فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی مهمیلكا-یان بۆمباران كرد. هه‌روه‌ها تۆپباران له‌سه‌ر گونده‌كانی هه‌رێمه‌كه بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
شیێ
سوپای داگیرکەر ئه‌م به‌ره‌یه به چه‌كی قورس تۆپباران ده‌كات. له ئه‌نجامدا زیان به ماڵ و موڵكی هاوڵاتیانی سیڤیل گه‌یشت. تۆپباران له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
ماباتا
له دوێنێوه ته‌واوی گونده‌كانی ماباتا به‌چڕی له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر تۆپباران ده‌كرێن. هه‌روه‌ها سه‌ربازانی توركیا و چه‌ته‌كانی ده‌یانویست له به‌ره‌ی گوندی دملیا پێشڕه‌وی بكه‌ن. هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و هه‌وڵه‌كانی داگیركه‌رانیان شكاند.
سوپای توركیا به‌یانیی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هه‌وڵی دا له به‌ره‌ی دملیا و به‌دینا پێشڕه‌وی بكات. له ئه‌نجامی وه‌ڵامی شه‌ڕڤاناندا، له ناوچه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها دوێنێ گوندی كاخرێ به چه‌كی قورس تۆپباران كرا. له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون.
s.m