قەسەدە لە رۆژی سێهەمی بەرخۆداندا، ١١٨ سەرباز و چەتەی تورک کوژراون
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە دەربارەی ئەنجامەکانی شەری ٢٤ی کاتژمێری رابردوو لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە دەربارەی ئەنجامەکانی شەری ٢٤ی کاتژمێری رابردوو لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
لە راگەیەنراوەکەی قەسەدە دا هاتووە:
"
دێرک
سوپای تورک بەنیاز بوو لە دیرک سنوور ببەزێنێت، بەڵام بەڕەو ڕووی وڵامی تووندی شەڕڤانانی قەسەدە بوویەوە و لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورکدا لە گوندی قەسردیب شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەو شەڕەدا ٦ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٢٣ سەربازی تریش برینداربوون. لە بەردەوامی شەڕەکەدا لە گوندی دەلاڤێ کەرا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا و دواتر سوپای تورک گوندەکەیان تۆپ باران کرد.
- لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە ولەگوندی جاروودیە و سەربازانی تورک لەو دیوی سنورەوە شەڕ روویدا . شەڕڤانان بارەگای سەربازی سوپای تورکیان لە گوندی بابیلای جەزیرە بۆتان کردە ئامانج، لەئەنجامدا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.
دوینێش لە بەرانبەرگوندی بانوکیە قەرەقۆڵی دژمن کرایە ئامانج و لەئەنجامدا قەرەقۆلەکە بە تەواوی کاول بوو. لەو هێرشەدا ٦ سەرڤاز کوژران و ٢١ سەربازی تریش برینداربوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرانبەرگوندی دێرکی بەرئاو شەڕڤانان خاڵێکی سەربازی سوپای تورک و زرێپۆشێکیان تێکشکاند.
لە شەری دوێنێ ١١ی تەشرینی یەکەم سوپای تورک لە سەرانسەری سنووری ڕۆژئاوا بە تانک، تۆپ و فڕۆکە هێرشی سنووری ڕۆژئاوایان کرد.
لەئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان ١١٨ چەتە کوژران و ٩٠ چەتەی تورک برینداربوون.
بە گشتی ٢٣ شەڕڤان شەهید بوون و ٣٧شەڕڤانی تریش برینداربوون.
کوبانی
کە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانانی ئێمە سەربازێکی تورک کوژران و سوپای تورک گوندی عەلی شاریان تۆپبارانکرد. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆلێکی سوپای تورک ڕووخێندرا.
عامودێ
لە نیوەڕۆدا شاری عامودێ و دێربێسیە تۆپبارانکرا. لەئەنجامدا شەڕڤانێکی ئێمە شەهید بوو و ٢ ئەندامی پاراستن برینداربوون. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆڵی سەر سنوور سوتێندرا و زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا.
قامیشلوو
هێرشەکانی دوژمن لە سەرتاسەری سنوور بەردەوامە و شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و هێرشەکان تێکدەشکێنن. لەگوندی سێ گرکا زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناو زرێپۆشەکە کوژران.
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی سوپای تورک هاووڵاتییەک شەهید بوو.
هەروەها لەئەنجامی هاوەن باران و تۆپبارانی سوپای تورک ٦شەڕڤان و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی برینداربوون.
لە تەقینەوەیەکی داعش لە قامیشلوو ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.
گرێ سپی
لە ناوەدنی سلوک و گرێ سپی شەڕێکی دژوار لە ئارادایە و سەرەڕای هێرشی هەمەلایەنە لە گوندی تل فندر و یاپسێ شەڕ بەردەوامە. لەو شەڕە دا ١١چەتە کوژران و ٢ شەڕڤان شەهید بوون و٥ شەڕڤانی تریش برینداربوون.
سەریکانی
لە ڕۆژی شێیەمی بەرخۆدانی سەریکانی. شەڕڤانان توانیان گەمارۆکە تێکبشکێنن و شەڕ بەسەختی بەردەوامە. لەو شەڕەدا ٩٤ چەتەی تورک کوژران و ٨١ چەتەی تریش برینداربوون.
هەروەها لە گوندی تل حەلەف، عەلی زیزێ، تل ئیرقەم، خربەت بنات، تل خنزیر، دیوار شەڕ بەسەختی بەردەوامە.
لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ٢٠ شەڕڤانی شەهید بوون و ٢٤شەڕڤانی تریش برینداربوون. هاوکات زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناوزرێپۆشەکە کوژران.
ک-ش