قەسەدە هێرشی سەر عەین عیسای تێکشکاند

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر گوندەکانی باکوری ڕۆژئاوای عەین عیسا، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورەی شەڕڤانانی قەسەدە بوەوە و تێکشکێنرا.

ئێوارەی دوێنێ سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشێکیان بۆسەر گوندەکانی باکوری ڕۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا دەستپێکرد، بەڵام هێرشەکە بە توندی لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە وەڵام درایەوە و تێکشکێندرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕڤانانی قەسەدە بەتوندی وەڵامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان دایەوە و ناچار بە پاشەکشێیان کردن.

هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، کامپی عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەریان تۆپباران کردووە.

ف.ق