له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كه به ئامانجی داگیركردن و قڕكردنی عه‌فرین ده‌ستیپێكرد، زیاتر له ٣٠٠ هاوڵاتیی سیڤیل له عه‌فرین شه‌هید بوون و هه‌زار و ٢٠٠ سیڤیلی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا دوێنێ له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه «له عه‌فرین خوێند له په‌نجه‌ی هیچ هاوڵاتییه‌كی سیڤیل نه‌هاتووه.»
به‌كر بۆزداغ، وته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا هه‌وڵده‌دات تاوانهجهنگییهكانی ڕژێمه‌كه‌ی خۆی بشارێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو تاوانه‌كانی جه‌نگ كه ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار به‌دواوه كردوویانه، تۆمار كراون و بوونه‌ته ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مانگی سوری كورد، ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین، نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی عه‌فرین، كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ڕۆژئاوا و ئاسایشی عه‌فرین. ناوی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه تۆمار كراوه كه له ئه‌نجامی هێرشی داگیركه‌رانه‌ی توركیا له عه‌فرین كوژراون یان بریندار بوون.
ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا (SOHR) ده‌رباره‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ڕاپۆرتی ئاماده كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه له لایه‌ن ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی عه‌فرین ده‌رباره‌ی تاوانی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی توركیا ئاماده‌كراون، پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دادگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێن.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین، له ماوه‌ی هێرشی ٥٢ ڕۆژی ده‌وڵه‌تی توركیادا ٢٣٢ سیڤیل كوژراون كه له‌نێویاندا ٣٥ منداڵ و ٢٩ ژن هه‌ن، هه‌روه‌ها ٦٦٨ سیڤیلیش بریندار بوون كه له‌نێویاندا ٩٠ منداڵ و ١٠٠ ژن هه‌یه. له مانگی دووه‌می هێرشه‌كانی داگیركه‌ردا، ژماره‌ی شههیدهسیڤیلهكان گه‌یشته ٣٠٠ شه‌هید و ژماره‌ی برینداره‌كانیش بۆ هه‌زار و ٢٠٠ بریندار به‌رزبوویه‌وه. به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌نێو شاره‌كه له لایه‌ن سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه كوژراون، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات پێشتر به وێنه و به‌ڵگه، ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی بڵاوكردبووه‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داگیركه‌ره‌وه له هه‌رێمی عه‌فرین كوژراون. دوای ئه‌وه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا به‌كر بۆزداغ گوتی «له عه‌فرین خوین له په‌نجه‌ی هیچ سیڤیلێك نه‌هاتووه»، ئێمه ناسنامه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی سیڤیل ئاشكرا ده‌كه‌ین كه به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین شه‌هید و بریندار بوون:
٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار
ناو و پاشناو: فه‌یزا به‌در ئه‌لحسێن
شوێن: مه‌ریه‌من
ته‌مه‌ن: ٢٤ ساڵان
٢١ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: دهریانا محه‌مه‌د سیدۆ (بریندار)
شوێن: ئهدهما
ته‌مه‌ن: ١٥ ساڵان
٢٢ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: شه‌یك موراد
شوێن: شیێ
ته‌مه‌ن: ٧٠ ساڵان
٢٢ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: سامی محه‌مه‌د حوسه‌ین و مارائات نوومان
شوێن: مه‌ریه‌من
ته‌مه‌ن: ١٦ و ١٧ ساڵان
٢٣ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: مه‌عاز هۆرۆ شێخۆ
شوێن: جندرێس
ته‌مه‌ن: -
٢٤ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: شێرۆ وه‌لید
شوێن: حاجی خه‌لیل\ڕاجۆ
ته‌مه‌ن: ١٧ ساڵان
٢٤ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: عه‌بدولقادر مه‌نان حه‌مۆ
شوێن: جومێ\شه‌را
ته‌مه‌ن: ٥٠ ساڵان
٢٨ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: عه‌بدوڵا محه‌مه‌د كنۆ
شوێن: كۆكهبێ\شێراوا
ته‌مه‌ن: ٤ ساڵان
٢٨ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا كانۆ (٩ كه‌س له هه‌مان بنه‌ماڵه شه‌هید بوون)
شوێن: ئهدهما
ته‌مه‌ن ١٢
٢٩ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: عه‌بدوڵا كنۆ
شوێن: قوبێ
ته‌مه‌ن: ٥٠ ساڵان
٣٠ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: نه‌سیبه ڕه‌شید
شوێن: حه‌سه‌ن\ڕاجۆ
ته‌مه‌ن: ٦٠ ساڵان
٣١ی كانوونی دووه‌م
ناو و پاشناو: ئارهات ئه‌حمه‌د عهلكۆ
شوێن: تۆرنا
ته‌مه‌ن: ٩ ساڵان
٢ی شوبات
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د محه‌مه‌د هۆرۆ
شوێن: خالیلچه
ته‌مه‌ن: ١٧ ساڵان
٤ی شوبات
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د هۆرۆ
شوێن: زهیتوونكێ
ته‌مه‌ن: ٧٧ ساڵان
٥ی شوبات
ناو و پاشناو: ئه‌مینه خه‌لیل هۆرۆ
شوێن: كۆتانا\بلبلێ
ته‌مه‌ن: ٧٠ ساڵان
٦ی شوبات
ناو و پاشناو: ڕه‌فعه‌ت جهلووسی
شوێن: جۆركێ\شه‌را
ته‌مه‌ن: ٠
٨ی شوبات
ناو و پاشناو: فه‌رهاد ئبێش
شوێن: ڕامادی\شیێ
ته‌مه‌ن: ٥٠ ساڵان
٩ی شوبات
ناو و پاشناو: مه‌حموود باده‌ر دهرمهش
شوێن: جندرێس
ته‌مه‌ن: ١٠ ساڵان
١١ی شوبات
ناو و پاشناو: حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عه‌لی (بریندار)
شوێن: شه‌را
ته‌مه‌ن: ٥٦ ساڵان
١٣ی شوبات
ناو و پاشناو: فه‌هیمه حه‌مادا و تهمهنار حهموودێ
شوێن: هكا
ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵان
١٤ی شوبات
ناو و پاشناو: ڕوحا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د (بریندار)
شوێن: مه‌حموودیه\عه‌فرین
ته‌مه‌ن: ١٠ ساڵان
١٦ی شوبات
ناو و پاشناو: عه‌بدولره‌حمان ساكار
شوێن: یالانگۆزێ
ته‌مه‌ن: ٥٠ ساڵان
١٩ی شوبات
ناو و پاشناو: حه‌یفا محه‌مه‌د كالاهۆ
شوێن: باسووتێ\شێراوا
ته‌مه‌ن: ١٣ ساڵان
٢٢ی شوبات
ناو و پاشناو: عه‌بدولره‌زاق محه‌مه‌د ئیبراهیم (بریندار)
شوێن: جندرێس
ته‌مه‌ن: ٤٥ ساڵان
٢٥ی شوبات
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د عومه‌ر حه‌مۆ (بریندار)
شوێن: جه‌له‌مێ
ته‌مه‌ن: ٤٨ ساڵان
٢٦ی شوبات
ناو و پاشناو: ڕه‌شید عه‌بدولحه‌نان سیدۆ
شوێن: بهركێشا\بلبلێ
ته‌مه‌ن: ٤٣ ساڵان
١ی مارس
ناو و پاشناو: حه‌بیبه خه‌لیل محه‌مه‌د
شوێن: مه‌یدانكێ
ته‌مه‌ن: ٤٠ ساڵان
٥ی مارس
ناو و پاشناو: دیانا غازی ئه‌لسالح
شوێن: فرێریێ\جندرێس
ته‌مه‌ن: ٣ مانگ
١٠ی مارس
ناو و پاشناو: نه‌قیب شهیكۆ
شوێن: تهرمشا\شیێ
ته‌مه‌ن: ٥٥ ساڵان
١٠ی مارس
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د محه‌مه‌د خه‌لیل
شوێن: حه‌یات\ڕاجۆ
ته‌مه‌ن: ٥٥ ساڵان
١٦ی مارس
له هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ٢١ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌بوون، هه‌روه‌ها ٥٠ سیڤیلیش بریندار بوون.
ئێوه ده‌توانن ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین لێره په‌یدا بكه‌ن:
Efrîn Kantonu Sağlık Konseyi by Anonymous 7KbRaf on Scribd
s.m