له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له منبج كه‌سێك شه‌هید بوو و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون - نوێكراوه‌ته‌وه
له شاری منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ شه‌هید بوو و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.
له شاری منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ شه‌هید بوو و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.
كاتژمێر ١٦:٥ی ئه‌مڕۆ له چواڕیانی «ته‌لعه زراغه» كه ده‌كه‌وێته باكووری شاری منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ئاگر له شوێنه‌كه كه‌وته‌وه. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ شه‌هید بوو و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه ئامبولانس و تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له نه‌خۆشخانه‌ی منبج وه‌رگیراون، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك شه‌هید بووه و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی منبج ڕایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێك له نزیك ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ته‌قیوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی ئه‌و هێزانه شه‌هید بووه و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون كه ٣ له برینداره‌كان منداڵن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له هاوڵاتییان كراوه له كاتی بینینی هه‌ر كه‌س و پێشهاتێكی جێی گومان، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
s.m