له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی قه‌سه‌ده دژی شانه نهێنییه‌كانی داعش ٢٠ چه‌ته ده‌ستگیر كران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تی شه‌ڕڤانان له شارۆچكه‌ی سحێل و گونده‌كانی دێره‌زۆر دژبه شانه نهێنییه‌كانی داعش، ٢٠ چه‌ته ده‌ستگیر كراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تی شه‌ڕڤانان له شارۆچكه‌ی سحێل و گونده‌كانی دێره‌زۆر دژبه شانه نهێنییه‌كانی داعش، ٢٠ چه‌ته ده‌ستگیر كراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان به‌یانیی ئه‌مڕۆ (١٥ی ئایار\٢٥ی گوڵان) ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش كردووه. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، توانیویانه بنكه‌كانی داعش له ناوچه‌ی سحێل دابخه‌ن و ٢٠ چه‌ته ده‌ستگیر بكه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده، شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین بنكه و ٢ توونێلی چه‌ته‌كاندا گرتووه كه له‌وێوه هێرشیان كردووه. هه‌روه‌ها بڕێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش كه‌وتووه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
s.m