عه‌فرین؛ له ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ٢ سه‌ربازی سووریا كوژران
سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی كرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریا. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی سووریا كوژران و ٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی كرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریا. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی سووریا كوژران و ٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین یه‌كینه‌ی سوپای سووریا له گوندی مابهری زیاره‌ت-ه‌وه چووه سنووری عه‌فرین و له لایه‌ن وته‌بێژی یه‌په‌گه له عه‌فرین «برووسك حه‌سه‌كه» پێشوازییان لێ كرا.
دواتر له نزیك گوندی دێرژیمهل سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كه‌ی سوپای سووریا. له ئه‌نجامی بۆمبارانی ئاسمانی و زه‌مینی، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ٢ سه‌ربازی سووریا كوژراون و ٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاشكرابوو كه سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی له جۆری «SIHA» هێرشی كردۆته سه‌ر یه‌كینه‌كه‌ی سوپای سووریا.
ش. م