له ئه‌نجامی چالاكیی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ١٢ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیایان دا، له ئه‌نجامدا ١٢ چه‌ته كوژران.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیایان دا، له ئه‌نجامدا ١٢ چه‌ته كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دوویه‌مینی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دوو چالاكییان له دژی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كاندا ١٢ چه‌ته كوژران.
چالاكیی یه‌كه‌می شه‌ڕڤانان له دژی ناوه‌ندێكی چه‌ته‌كانی لیوا ئه‌لفه‌تح له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودیه ئه‌نجامدرا كه «مۆرۆ قه‌له‌نده‌ر» سه‌رچه‌ته‌ی ئه‌و گرووپه‌یه. له ئه‌نجامدا ٩ چه‌ته كوژران.
چالاكیی دووه‌م له دژی گرووپێكی چه‌ته‌كان له ده‌وروبه‌ری چواڕیانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ئه‌نجامدرا. له‌و چالاكییه‌شدا ٣ چه‌ته كوژران.
s.m