له ئیدلب شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه
له ناوچه‌ی ئیدلب و حه‌ما-ی سووریا شه‌ڕێكی سه‌خت هاتووه‌ته ئاراوه. فڕۆكه‌كانی ڕووسیا بۆردومان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ڕژێمی سووریاش تۆپبارانی ناوچه‌كان ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌ی ئیدلب و حه‌ما-ی سووریا شه‌ڕێكی سه‌خت هاتووه‌ته ئاراوه. فڕۆكه‌كانی ڕووسیا بۆردومان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ڕژێمی سووریاش تۆپبارانی ناوچه‌كان ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌كانی حه‌ما، ئیدلب، حه‌له‌ب و لازقیه كه وه‌ك «هه‌رێمی شه‌ڕ و پێكدادان» ڕاگه‌یه‌نراون، ئاڵۆزی ته‌شه‌نه‌ی كرد. له ٢٠ی نیسانه‌وه به‌هۆی پێكدادانه‌كان زیاتر له ١٣٠ كه‌س كوژراون. به گوێره‌ی تۆڕی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا (SOHR) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه بۆردومانی ئیدلب-یان كردووه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا بۆردومانی قه‌ڵای مهدك-یان كردووه له ده‌شتی گاڤێ. ڕژێمی شام-یش تۆپبارانی باكووری ناوچه‌ی مهرئهت نه‌عمان و گوندی مشێرف و جسری شوگور-یان كردووه. هه‌روه‌ها كۆپته‌ره‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی باكووری حه‌ما و شارۆچكه‌ی كهفهرنیبۆده.
شه‌وی سێشه‌ممه‌ش هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سیفۆهین، مهرئهت هه‌رمه و هیبهتێ له سنووری پارێزگه‌ی ئیدلب. ده‌ڤه‌ری ئیدلب له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی نووسرهدایه كه له لایه‌ن ڕژێمی توركیا هاوكارییان ده‌كرێت.
توركیا له چێوه‌ی په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له ١٢ ناوچه ده‌وریه‌ی سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێنێت. چه‌ته‌كانیش كه مه‌یدانی جه‌نگیان به‌رفره‌وان كردووه، بۆمبارانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیایان كرد له حومه‌یمیم و لازقیه.
s.m