له جندرێس و ڕاجۆ شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه
هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ڕۆژی ٣٧-ه‌میندا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر وارگه‌كانی هاوڵاتیانی سیڤیل له جندرێس ده‌كه‌نه ئامانج.
هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ڕۆژی ٣٧-ه‌میندا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر وارگه‌كانی هاوڵاتیانی سیڤیل له جندرێس ده‌كه‌نه ئامانج.
هێرشه‌كان دژ به عه‌فرین له ڕۆژی ٣٧-ه‌میندا درێژه‌یان هه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كان سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تۆپبارانی ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس و گونده‌كانی ده‌كه‌ن.
هاوكات له گوندی «مه‌یدان ئهكبهس» له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده و سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕێكی قورس له ئارادایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی شه‌را فڕۆكه جهنگییهكانیانی توركیا بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی نازا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی مه‌یدانكێ ده‌كه‌ن.
s.m