له شه‌را و باب ٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كدا له ناوچه‌ی شه‌را و باب ٥ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كدا له ناوچه‌ی شه‌را و باب ٥ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكیی هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی شه‌را و باب دژبه سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
له چێوه‌ی چالاكییه‌كانمان دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له هه‌رێمی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، هێزه‌كانمان دوو چالاكییان له ناوچه‌ی شه‌را و ناوچه‌ی باب ئه‌نجام دا:
ڕۆژی ٢٧ی ئایار\٦ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان به چالاكییه‌ك خاڵێكی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه-یان له گوندی ڤێلات قادیی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام له گوندی ه‌زوان-ی سه‌ر به ناوچه‌ی باب ئه‌نجام داوه. ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنراوه و ٣ چه‌ته كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه. ئه‌و ٢ چه‌ته‌یه‌ی كوژراون ناویا عه‌لی ئه‌یووب و ڕیدوان شۆبهك-ه. چه‌ته برینداره‌كه‌ش ناوی مسته‌فا خه‌میس-ه.
s.m