له شه‌را و شێراوا ٩ چه‌ته كوژران
له ناوچه‌كانی شه‌را و شێراوا-ی عه‌فرین له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ٩ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران.
له ناوچه‌كانی شه‌را و شێراوا-ی عه‌فرین له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ٩ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ڕێكه‌وتی ١٩ی ئایار\٢٩ی گوڵان هێزه‌كانمان له گوندی مهشهلێی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را له دژی گرووپی تێرۆریستیی جه‌بهه‌ی شامیه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه له‌م چالاكییه‌دا ٨ تێرۆریست كوژراون و ٣ تێرۆریستیش بریندار بوون. له چالاكییه‌كه‌دا هێزه‌كانمان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ٢ كڵاشینكۆف، بی كه‌ی سی، دووربینێكی شه‌و، ٢ هێله‌گی گوله‌نه‌بڕ و ٦ مه‌خزه‌نی فیشه‌ك.
ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئایار\٣٠ی گوڵان هێزه‌كانمان له گوندی باسووت-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا له دژی گرووپی تێرۆریستی ئه‌حراری شامیه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و تێرۆریستێك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m