له شه‌هبا كه‌مپێكی نوێ بۆ ئاواره‌كانی عه‌فرین دروست ده‌كرێت
له كانتۆنی شه‌هبا بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كانتۆنی عه‌فرین كه به‌هۆی هێرشی داگیركاریی توركیا و چه‌ته‌كانی ناچاربوون واری خۆیان جێبهێڵن و ڕوو له شه‌هبا بكه‌ن، كه‌مپێكی نوێ دروست ده‌كرێت.
له كانتۆنی شه‌هبا بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كانتۆنی عه‌فرین كه به‌هۆی هێرشی داگیركاریی توركیا و چه‌ته‌كانی ناچاربوون واری خۆیان جێبهێڵن و ڕوو له شه‌هبا بكه‌ن، كه‌مپێكی نوێ دروست ده‌كرێت.
داموده‌زگه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی كانتۆنی عه‌فرین به ئامانجی جێگیركردنی ئاواره‌كانی عه‌فرین كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان واری خۆیان جێهێشتووه و ڕوویان له كانتۆنی شه‌هبا كردووه، به‌ر له ١٠ ڕۆژ ڕایانگه‌یاندبوو كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی كه‌مپێكی نوێ.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌رێمه‌كه ڕایگه‌یاند: له گوندی سۆسین-ی كانتۆنی شه‌هبا ڕووبه‌ری ٦ كم چوارگۆشه‌یان دابین كردووه بۆ كه‌مپه‌كه و ٢ هه‌زار چادری لێ داده‌نرێت. هه‌روه‌ها پلان داده‌نرێت بۆ جێگیركردنی ٢ هه‌زار خانه‌واده له‌و كه‌مپه.
له‌وباره‌یه‌وه حوسێن حه‌نان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه ڕایگه‌یاند: له‌و شوێنه‌ی كه بڕیاره كه‌مپه‌كه‌ی لێ درووست بكرێت ده‌ستمان به كاره‌كان كردووه و تا مانگی داهاتوو كاره‌كانی دروستكردنی كه‌مپه‌كه ته‌واو ده‌بن. حه‌نان داوای له ڕێكخراوهنێونهتهوهییهكان كرد كۆمه‌كی گه‌لی عه‌فرین بكه‌ن.
s.m