له عه‌فرین و عه‌زاز ٢ سه‌ربازی تورك و ٣ چه‌ته كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین چالاكی ئه‌نجام دا. ڕاگه‌یه‌نرا ٢ سه‌ربازی توركیا و ٣ چه‌ته كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین چالاكی ئه‌نجام دا. ڕاگه‌یه‌نرا ٢ سه‌ربازی توركیا و ٣ چه‌ته كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد چه‌ندین چالاكییان دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجام داوه. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕی دژبه داگیركاری.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین:
له چوارچێوه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له هه‌رێمی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، هێزه‌كانمان به ٣ چالاكیی جیاواز له ناوچه‌ی عه‌زاز و ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین گورزی تووندیان له چه‌ته‌كان و سوپای توركی داگیركه‌ر دا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
له ٧ی ئایار\١٧ی گوڵاندا هێزه‌كانمان ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه-یان له ده‌وروبه‌ری گوندی كل جبرین-ی سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌زاز كرده ئامانج. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ چه‌ته بریندار بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش تێكشكێنرا.
له ٩ی ئایار\١٩ی گوڵاندا، هێزه‌كانمان خاڵێكی سه‌ربازیی سوپای توركیان له گوندی كیمار-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا كرده ئامانج كه له‌وێوه به چه‌كی قورس تۆپبارانی ناوچه سیڤیلنشینهكانی گوندی سۆخانهك و ئاقیب-یان ده‌كرد. له ئه‌نجامدا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها گورز له ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی درا.
له ٩ی ئایار\١٩ی گوڵاندا هێزه‌كانمان ئامێرێكی كۆڵاندنی خه‌نده‌قیان كرده ئامانج كه كاری دروستكردنی دیواری له ده‌وروبه‌ری گوندی كیمار ده‌كرد. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و ٣ چه‌ته‌ی فرقه‌ی هه‌مزه كوژران.
s.m