له عه‌فرین و عه‌زاز ٢ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی نیشانه‌شكێنیدا ٢ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی نیشانه‌شكێنیدا ٢ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی دوو چالاكیی جیاوازی نیشانه‌شكێنیدا دژبه چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین و عه‌زاز ٢ چه‌ته كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، .ڕۆژی ١٤ی حوزه‌یران\٢٤ی جۆزه‌ردان تیمێكی ئێمه به چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ریان له ده‌وروبه‌ری گوندی مه‌ریه‌مین-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را كردووه‌ته ئامانج. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان تیمێكمان چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان له دژی چه‌ته‌یه‌كی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌فه‌ر خاشر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌زاز ئه‌نجام داوه و چهتهكهیان كوشتووه.»
s.m