له عه‌فرین و عه‌زاز ٩ سه‌رباز و چه‌ته كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان له عه‌فرین و عه‌زاز ٩ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان له عه‌فرین و عه‌زاز ٩ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دژبه سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی شێراوا، جندرێس و شه‌رای عه‌فرین و ناوچه‌ی عه‌زاز زانیاری دا.
ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE):
٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان چالاكییه‌كمان له دژی سه‌ربازانی توركیا له گوندی جلبرێی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان له دژی گرووپێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی مه‌رسا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ چه‌ته كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
٦ی حوزه‌یران\١٦ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌فه‌ر خاشر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌زاز. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
٦ی حوزه‌یران یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه چالاكییه‌كی له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی نێو ناوچه‌ی جندرێس ئه‌نجام دا. ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات ژماره‌یه‌ك چه‌ته هه‌وڵیان دا چه‌ته كوژراو و برینداره‌كان هه‌ڵگرنه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانمان له‌و كاته‌دا مینێكی دیكه‌یان به گرووپه‌كه‌دا ته‌قانده‌وه. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا به‌گشتی ٩ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژران و ٥ چه‌ته و سه‌ربازیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیش تێكشكێنرا.
s.m