له عه‌فرین ١٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له عه‌فرین، ١٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژران.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له عه‌فرین، ١٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژران.
له كاتێكدا كه سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نزیك ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و جندرێس ماڵ و موڵكی گه‌لی عه‌فرینیان تاڵان ده‌كرد، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا لانی كه‌م ١٠ سه‌رباز كوژران، كامیۆنێك و تراكتۆرێكیش كه كهلوپهلهدزراوهكانیان لێ باركرابوو، تێك‌شكێنران.
له شه‌را ٨ داگیركه‌ر كوژران
شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی تایبه‌تدا له دژی خاڵێكی داگیركه‌ران له‌نێوان گوندی شه‌مالێ و مه‌یدانكێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را ٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانان له‌نێوان گوندی باسووتێ-ی سه‌ر به ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و ناوچه‌ی جندرێسدا، چالاكییه‌كیان به ڕۆكێت ئه‌نجامدا. به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی ئه‌و چالاكییه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
چه‌ته‌كان ٣ هاوڵاتیی سیڤیلیان بریندار كرد
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر دیمه‌نی تاڵانكاری و دزیی چه‌ته و سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مێدیای ناوچه‌یی و جیهانی داده‌پۆشێت. سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی بۆ به‌پێچه‌وانه پیشاندانی ڕاستییه‌كان، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له عه‌فرین ماون و ده‌یانبه‌نه دوكانه‌كان و ناچاریان ده‌كه‌ن بۆ مێدیاكانی سه‌ر به توركیا و چه‌ته‌كان قسه بكه‌ن و بڵێن: «تاڵانی و دزی له عه‌فرین نییه». له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ٣ هاوڵاتی كه ئه‌مه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه بریندار كران.
s.m