له عه‌فرین ٢ سه‌ربازی توركیا و ٢٩ چه‌ته كوژران، ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندران
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له عه‌فرین، ٢ سه‌ربازی توركیا و ٢٩ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژران و ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندران.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له عه‌فرین، ٢ سه‌ربازی توركیا و ٢٩ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژران و ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندران.
به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه. له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌مڕۆی عه‌فرین ٢ سه‌رباز و ٢٩ چه‌ته‌ی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
شه‌ڕڤانان له گوندی نازا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ و مه‌یدانكێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان تێك‌شكاند.
s.m