ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له‌و ڕۆژه‌وه‌ی عه‌فرینیان داگیركردووه به‌رده‌وام تاوانی جه‌نگ ده‌كه‌ن. دوایین كرده‌وه‌ی دڕندانه‌یان ڕفاندنی ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیلی هه‌رێمه‌كه‌یه. له ١٨ی نیسانه‌وه تا ئێستا ٥٨ هاوڵاتیی ڕفێندراون كه له‌نێویاندا ٢٦ هاوڵاتیی ئێزدی هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕفێندراون ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
له قیتمه ١٦ هاوڵاتیی ئێزدی ڕفێندران
به‌پێی زانیارییه‌كانمان له گوندی قیتمهی ئێزدینشین له سنووری ناوچه‌ی شه‌را ١٦ كه‌س ڕفێندران و برانه مزگه‌وتی گونده‌كه. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕفێندراون بریتین له: حاجی ئه‌حمه‌د حه‌مۆ (٧٠ ساڵان)، نه‌بیل محه‌مه‌د (٤٨ ساڵان) و ئیلهام محه‌مه‌دی هاوژینی (٦٠ ساڵان)، حسێن ئیبۆ (٧٠ ساڵان)، حه‌نان بریم (٦٥ ساڵان)، ئازاد بریم (٣٥ ساڵان)، حه‌مید قاسم (٣٩ ساڵان)، عه‌دنان قاسم (٤٥ ساڵان) نیدال قاسم (٤٣ ساڵان) و كوڕه‌كه‌ی؛ ههمدووش قاسم (١٥ ساڵان)، فه‌وزی شه‌مۆ (٥٥ ساڵان) و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی، ئه‌یمه‌ن حه‌ماده (٣٥ ساڵان)، شێخۆ حه‌ماده (٢٨ ساڵان) و سادق سلێمان (٣٤ ساڵان).
ڕفاندن، ئه‌شكه‌نجه، فیدیه و تاڵانكردن
ئاشكرا بوو، چه‌ته‌كان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوڵاتی نه‌بیل محه‌مه‌د و ئیلهام محه‌مه‌دی هاوژینیان داوه، ٢ هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌ی سووری‌یان لێ سه‌ندوون له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان. هه‌روه‌ها چه‌ته‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه چاره‌نووسی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه؛ عومه‌ر عومه‌ر، خه‌لیل به‌حری و محه‌مه‌د به‌دری نادیاره. له گوندی قباره-ش چه‌ته‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بڕی ٥ هه‌زار دۆلاری هاوڵاتییان؛ فادی عارف، ئیبراهیم عارف، حه‌نان عارف، عه‌بدولره‌حمان عارف، عه‌لی عارف و سه‌میر عارف.
میتی توركیا خانه‌واده‌یه‌كی ڕفاند
ڕۆژی ٢٥ی نیسان ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری توركیا (میت) خانه‌واده‌یه‌كی ئێزدی به ناوی حه‌نان حهجیكۆ كه به «خانه‌واده‌ی مه‌ندۆ» ناسراون، ڕفاند. ڕووداوه‌كه له گوندی قبار ڕوویدا. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕفێندراون بریتین له: زه‌كیه حهجیكۆ، ڕزگان حهجیكۆ، ئالان حهجیكۆ. سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند كه هاوڵاتی حه‌نان حهجیكۆ له دوای ڕفاندنی، به‌توندی ئه‌شكه‌نجه دراوه. هه‌رچه‌نده دواتر ئازادیان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر باری ده‌روونیی ناوبراو تێكچووه.
له شێراوا و بلبلێ ٥ كه‌س ڕفێندران
ڕۆژی ٢٥ی نیسان له ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند هاوڵاتی؛ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن و مووراد حه‌سه‌ن كه برای یه‌كترن له گوندی كیماره ڕفێندراون و ئه‌شكه‌نجه دراون.
هه‌روه‌ها له گوندی گرزیله-ی شێراوا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل به ناوه‌كانی محه‌مه‌د عه‌لۆ عومه‌ر (٤٥ ساڵان) و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لۆ (٥٠ ساڵان) به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕفێندراون و هێزه‌كانی داگیركه‌ر چه‌ته‌كانی «غووته»یان له‌سه‌ر ماڵ و موڵكی ئه‌وان جێگیر كردووه.
له هه‌مان ڕۆژدا، له گوندی قه‌ره‌گول-ی سه‌ر به بلبلێ هاوڵاتی محه‌مه‌د بریم ڕفێندرا و داوای «فیدیه»یان لێ كرد.
له بلبلێ ١٥ كه‌س ڕفێندران كه ٦ كه‌سیان ئێزدین
ڕۆژی ٢٢ی نیسان داگیركه‌ران له گوندی قه‌ره‌گول، خهلیلاك، قۆشۆ و شێخۆرزه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ ٩ كه‌س و له گوندی قبار ٦ كه‌سی ئێزدییان ڕفاند. چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕفێندراون نازانرێت.
له مابه‌تا لایه‌نی كه‌م ١٤ كه‌س ڕفێندران
هێزه‌كانی ڕژێمی توركیا و چه‌ته‌كانیان ڕۆژی ٢١ی نیسان له گوندی میركان-ی ناوچه‌ی مابه‌تا-ی عه‌فرین هاوڵاتییه‌كی سیڤیلیان ڕفاند. ئه‌و هاوڵاتییه گوندنشینه ناوی «م.ه» و ته‌مه‌نی ٤٨ ساڵانه. له دوای ئه‌وه‌ی ڕفاندوویانه، چه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیدا گرتووه.
له ناوچه‌ی مابه‌تا-ی عه‌فرین سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ١٣ كه‌سیان ڕفاندووه. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له گوندی گۆبهكێ ڕفێندراون بریتین له: «خ.ش (٣٠ ساڵان)»، «ئه.ش (٢٨ ساڵان)»، «ئه.ه (٢٤ ساڵان)»، «ئه.ه (٢٢ ساڵان)»، «م.ه (٢٢ ساڵان»، «د.ه (٢٠ ساڵان)»، «س.ه (٢٠ ساڵان)»، «ك.ب (٢٠ ساڵان)»، «ك.ك (٢٦ ساڵان)»، «م.ك (٢٩ ساڵان)»، «م.ك (٢٥ ساڵان)، «و.ه (٦٠ ساڵان)».
ئه‌شكه‌نجه و ڕفاندن له قوورنه
له ناوچه‌ی بلبلێ هاوڵاتییه‌ك به ناوی «م.ه» پێی ڕاگه‌یاندین كه سوپای توركیا له گوندی قورنه ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوڵاتییه‌كی به ناوی «ه.ه (٢٨ ساڵان»یان داوه و دواتر ڕفاندوویانه.
s.m