به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین ٢ مانگی تێپه‌ڕاند. شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی چالاكیی سه‌ركه‌وتووانه‌یان ئه‌نجامدا.
ناوه‌ندی عه‌فرین
ئێواره‌ی دوێنێ كاتێك چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ماڵی گه‌لی عه‌فرینیان تاڵان ده‌كرد، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له دژی ئه‌وان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. به‌هۆی ئه‌و چالاكییه ١٦ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژران و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه له چالاكییه‌كدا كه له ناوه‌ندی شار ئه‌نجامدرا، لانی كه‌م ٩ سه‌رباز و چه‌ته كوژران و ٩ی دیكه‌ش بریندار بوون.
جندرێس
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانان له دژی خاڵێكی داگیركه‌ران كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جندرێس بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژران و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی داگیركه‌ران تێكشكێندرا.
بلبلێ - ڕاجۆ
شه‌ڕڤانان چالاكییه‌كیان له ده‌روازه‌ی بلبلێ، چالاكییه‌كی دیكه‌شیان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاجۆ ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییانه‌دا ٢١ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
شێراوا
له‌م ساتانه‌شدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گونده‌كانی مه‌یدانكێ و مهشالێ-ی ناوچه‌ی شێراوا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای داگیركه‌ر له ئارادایه.
s.m