له عه‌فرین ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر، ٩ سه‌رباز كوژراون و ١٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر، ٩ سه‌رباز كوژراون و ١٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند كه دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامی دابوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له چێوه‌ی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی، له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژراون و ١٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
یه‌كینه‌كانمان ٣٠ی نیسان\١٠ی گوڵان له گوندی قتمه-ی شه‌را دژبه ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری كیرپیی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كان تێك‌شكێنران و ٧ سه‌ربازی تێدا كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.
٣٠ی نیسان\١٠ی گوڵان له هه‌مان ناوچه هێزه‌كانمان كه‌مینیان بۆ یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر دانا و شه‌ڕ هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا ٦ سه‌ربازی داگیركه‌ر بریندار بوون كه برینی چواریان سه‌خته.
٣٠ی نیسان\١٠ی گوڵان له‌نێوان ناوچه‌ی شه‌را و عه‌زاز هێزه‌كانمان گورزیان له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سوپای توركی داگیركه‌ر دا و له‌ناویانبرد. له ئه‌نجامدا ٢ سه‌ربازی پله‌به‌رز كوژران و ٣ سه‌ربازیش بریندار بوون.
سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كان به ئۆبوس و تانك هێرشی كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری شه‌را و شێراوا. هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی سوپای داگیركه‌ر به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕانه‌وه. له چالاكییه‌كاندا شه‌ڕڤانێكی ئێمه شه‌هید بوو و ٢ شه‌ڕڤانی دیكه‌ش به‌سوكی بریندار بوون.
s.m