زیاتر لە مانگ و نیوێکە، ده‌وڵه‌تی تورکیای داگیركه‌ر بە هەموو هێز، چەک، پێداویستیی سەربازی و ئابووریی خۆیەوە، لە هەوڵی داگیرکاری عەفرین دایە، به‌ڵام وەک پیلانیان بۆ کردبوو تا ئەمڕۆ بە ئامانج نەگەشتووە و شکستی هێناوە. داگیركه‌ر بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شكسته، رۆژ لەدوای ڕۆژ تاوان و کۆمەڵکوژی زیاتر لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیل ئەنجام دەدات، تەنها لە کۆمەڵکوژییه‌کانی دوێنێدا، ٢٠ هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون و دەیانی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەوەش دەرخه‌ری ئەو ڕاستییەیە کە داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا لە عەفرین ده‌ستی به قۆناغێکی دیکەی پاکتاوکاریی ڕەگەزی كردووه. ده‌یانه‌وێت پاش وێرانکردنی شار و گوندەکان، داگیریان بكه‌ن و پێكهاته‌ی نامۆ و بیانی له هه‌رێمه‌كه جێگیر بكه‌ن، هەوڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دیموگرافیای هەرێمەکە بگۆڕن. ئەو ئامانجەش چەندین جار لە زاری خودی ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکەی ڕژێمی تورکیاوە ئاماژەی پێ کراوە.
به‌رخۆدانی عه‌فرین دۆست و دوژمنی سه‌رسام كردووه
ئەمرۆ ٤٦ ڕۆژه گەل و شەڕڤانانی عه‌فرین ڕووبەڕووی گه‌وره‌ترین هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و گرووپه‌چەتەکانی ده‌بنه‌وه و شکستیان به داگیركه‌ر هێناوه. بەرخۆدانێکی وه‌هایان لە له به‌رانبه‌ریان نواندووە كه دۆست و دوژمن و جیهانیان سه‌رسام كردووه. ئه‌م به‌رخۆدانه‌ش، ده‌وڵه‌تی تورکیا و گرووپه‌چەتەکانی هارتر کردووە، بۆ ئەوەی پەردەپۆشی ئەو شکستەیان بکەن، زۆر دڕندانەتر بەربوونەتە گیانی هاوڵاتیانی سیڤیل. بەتایبەتی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئەو دڕندایەتییە گەیشتووه‌ته لووتکە و بە بەرچاوی جیهانەوە ده‌وڵه‌تی داگیرکەری تورکیا چەندین کۆمەڵکوژی لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیلی ناوچەجیاجیاکنی عەفرین ئەنجامداوە، کە بە لایەنی کەم ٢٥ کەس شەهید بوون و دەیانی دیکەس برینداربوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
لە به‌رانبه‌ر تاوانەکانی تورکیا تا ئێستا جیهان بێده‌نگه
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوه؛ لە به‌رانبه‌ر چیدا دەوڵەتانی زلهێز و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهان چاوپۆشی له‌و تاوانانه‌ی تورکیا ده‌كه‌ن كه لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیلی عەفرین دەیکات و هەوڵی داگیرکاری و پاکتاوكاریی ڕەگەزی ده‌دات؟ ئه‌م بێده‌نگییه له كاتێكدایه كه ئەو تاوانانە بەشاراوەیی ناکرێن و ڕۆژانە هەواڵ و دیمەنی کوشتنی منداڵان، ژنان و بەساڵاچوانی عەفرین لە کاناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆسیال مێدیا بەفره‌وانی بڵاودەکرێنەوە و دەبیندرێن.
هاوکات جگه له‌و زانیارییانه‌ی لایەنەپەیوەندیدارەکانی عەفرین بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ڕۆژانەش ئاماری قوربانیانی سیڤیلی عەفرین لە لایەن چەندین ڕێکخراوی بواری مافی مرۆڤ بڵاودەکرێتەوە کە تیایاندا ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی سەدان سیڤیل ده‌كه‌ن. زۆربەی قوربانیانیش ژن و منداڵن.
ئەمڕۆ كه هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و به‌رخۆدانی عه‌فرین ٤٦ ڕۆژی تێپه‌ڕاند، چەندین ناوچه‌ی سیڤیلنشینی عه‌فرین كرانه ئامانجی هێرشه‌كانی داگیركه‌ر. وێرای زیانی گیانی، زیانی ماددیی زۆریش به ماڵ و مووڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.
s.m