فرنی باوکی عەلی لە شاری قامشلۆ چەندین جۆری جیاواز لە سەموون و کێک و نان دروست دەکات و لە مانگی ڕەمەزان خەڵکانێکی زۆر ڕووی تێده‌كه‌ن.
فڕنەكه لە شاری قامیشلۆ توانیویەتی بژێوی ژیانی ١١ كرێكار دابین بکات. لە مانگی ڕەمەزاندا خەڵکانێکی زۆر ڕوو دەکەنە ئەم فرنە بۆ كڕینی جۆری جیاواز لە سه‌موون و کێک بە چەندین تامی جیاواز.
خواستی زۆر له‌سه‌ر نانی فڕن هه‌یه
دەربارەی کارەکانیان مەحموود عەلی سەرپەرشتیاری فرنی باوکی عەلی به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، ئەم فرنە لە کاتژمێر ٣ی بەیانییان ده‌كرێته‌وه. گوتیشی، ماوەی ١٠ ساڵە ئەم کارە دەکەن و ئەم فرنەش لقی دووه‌می فرنهكهیانه کە مانگێکە كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو گوتی، «بەرهەمەکانمان سێ قەبارەی بچووک و مامناوەند و گەورەی هەیە. هەندێکیان سادەن و هەندێکی دیکەشیان مەحشین. بەیانییان یه‌كه‌م شت کێکی کرۆسان بە پەنیر دروست دەکەین چونکە هاوڵاتییان له قاوه‌ڵتیدا ده‌یخۆن. هه‌روه‌ها نانی جۆ دروست دەکەین بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.»
ئه‌و كاسبكاره باسی ئه‌وه‌ی كرد، بەرزبوونی نرخی دۆلار کێشەی بۆیان دروستكردووه. چونکە ئەو ماددانه‌ی ئه‌وان ده‌یكڕن وەکو شەکر و ئارد ڕۆژانه گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخهكهیاندا دێت به‌ڵام بەرهەمەکانی خۆیان نرخیان جێگیره و ناگۆرێن.»
چۆنیەتی دروستکردنی ئەم نانە کە بە تامی جۆراوجۆر و قەبارەی جیاواز دروست دەکرێت وه‌های كردووه خواستی زۆری له‌سه‌ر بێت. ئەو تامانەی کە له دروستكردنی ئه‌و نانه‌دا به‌كارده‌هێنرێن بریتین لە کەکاو، خورما، شیر و قەیماغ.
نانی شیرینی قامیشلۆ تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه
له لایه‌كی دیكه‌وه ئەسعەد هندۆ خاوەنی «شیرینی ئەلمەوعد» كه لە شاری قامیشلۆ نانی شیرین ده‌فرۆشێت بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی گوت، یەکێک لەو بەرهەمانەی کە زۆر بەناوبانگە لای ئێمە و خەلکی دەیکڕێت نانی شیرینە. ئەم نانە لە مانگی ڕەمەزان خەلکانێکی زۆر دەیکڕن بۆ ڕۆژووشکاندن. گوتیشی، تەنها موسوڵمانان نین كه ئەم نانە ده‌كڕن، به‌ڵكوو مەسیحییهكانیش ده‌یكڕن.
هنۆد گوتیشی، «ئەم نانە تایبەتمەندیی خۆی هەیە بۆ خه‌ڵكی ئەم ناوچه‌یه. هاوڵاتییان لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر ئەم نانە دەخۆن چونکە وزە بە لەشی ئەوان دەبەخشێت. ئەم نانە شیرینە و بە تایبەتمەندی جیاواز دروست دەکرێت. هەندێک کەس بە شکوڵاتە مەحشی ساز دەکەن، هەندێکی دیکەش هەیە بە تامی شیر و قه‌یماغ دروستی دەکەن یان خورمای تێدەکەن.»
دەربارەی نرخی ئەم نانە بەناوبانگە ئەسعەد هندۆ گوتی، «نرخی ئەم نانە لە هەندێک دوکانی شیرینی هەرزانە بە هۆی ئەوه‌ی له مادده‌ی کەم و هەرزان دروستی ده‌كه‌ن. بەڵام لای ئێمە نرخی گرانترە بە هۆی ئەوەی شتی جۆراوجۆر و کواڵێتی باش بەکاردێنین لە دروست کردنی ئەم جۆرە نانە.»
s.m