له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكیی هێزه‌كانیان له دژی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه، «هێزه‌كانمان به‌بێ دابڕان چالاكیی كاریگه‌ر له دژی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.»
درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕۆژی ٢٣ی تهمووز\١ی گه‌لاوێژ له گوندی فافرتین-ی سه‌ربه ناوچه‌ی شێراوا هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر خاڵ و بنكه‌كانی گرووپی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی شام و له‌نزیكه‌وه له چه‌ته‌كانیان دا. له ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٣ سه‌نگه‌ری چه‌ته‌كان ڕووخێنران.
هاوكات یه‌كینه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی فافرتین چالاكییه‌كی سابوتاژیان له دژی ژماره‌یه‌ك چه‌ته ئه‌نجام دا كه ده‌یانویست پشتیوانی چه‌ته‌كانی دیكه بكه‌ن. له ئه‌نجامدا سه‌رچه‌ته‌ی گرووپی فه‌یله‌قی شام یاسین ئیبڕاهیم مه‌نسوور و جێگره‌كه‌ی - به‌گشتی ٣ كه‌س كوژران. چه‌ته‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیش تێكشكێنرا.
له ئه‌نجامی هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌دا سه‌رچه‌ته‌یه‌ك و ٥ چه‌ته كوژران، ٣ چه‌ته بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیش تێكشكێنرا.
s.m