له ڕاجۆ ٣ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌تی توركیا كوژران
له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌ته‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌ته‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
له گردی بلكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاتۆته ئاراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌ته‌ی داگیركه‌ران كوژراون. به‌پێی زانیارییه‌كان له‌نێو كوژراواندا ٣ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌تی داگیركه‌ر هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له گوندی گهوهندا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی كه دۆشكه‌ی له‌سه‌ر بوو له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه تێكشكێندرا. له شه‌ڕی گوندی مه‌یدانكێ-ش كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته كوژران.
s.m