له ڕه‌قا دژی هێرشی چەتەکانی داعش هۆشداری درا
فەرمانداره‌تیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕه‌قا له باكووری سووریا، دژی هێرشی پێشبینیکراوی چەتەکانی داعش، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاند.
فەرمانداره‌تیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕه‌قا له باكووری سووریا، دژی هێرشی پێشبینیکراوی چەتەکانی داعش، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاند.
بە گوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوی فەرمانداره‌تیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری ڕەقای باكووری سووریا، قەدەغەی هاتووچۆ و باری نائاسایی لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
«له‌پێناو ئاسایشی تەواوی شاری ڕه‌قا و پاراستنی هاوڵاتیانی سیڤیل، هاتووچۆ قەدەغە کراوە و باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە. ئه‌م باری نائاساییه لە کاتژمێر ٥ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ ی حوزەیران تا ڕۆژی ٢٦ی حوزەیران بەردەوام دەبێت. داوا لە گەلەکەمان ده‌كه‌ین کە بە گوێرەی بڕیارەکانی فەرمانداره‌تیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ڕەقا مامه‌ڵه بكه‌ن و بەم شێوەیە ڕێگری لە پیلانه‌كانی تیرۆریستان بگرن.»
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: «بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە هێزه‌كانی هه‌واڵگری بەدەستمان گەیشتوون، كۆمه‌ڵێك چەتەی داعش كه لە زیندانەکان چوونه‌ته دەرەوە، ئامانجیان تێکدانی ئارامی ڕەقایه.»
s.m