له ڕه‌قا گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
له ڕه‌قا گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه ٥٠ ته‌رمی تێدابوو. زۆرینه‌ی ته‌رمه‌كان ژن و منداڵن.
له ڕه‌قا گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه ٥٠ ته‌رمی تێدابوو. زۆرینه‌ی ته‌رمه‌كان ژن و منداڵن.
له شاری ڕه‌قا-ی باكووری سووریا دڕندایه‌تییه‌كی دیكه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ئاشكرا بوو. له گه‌ڕه‌كی ئه‌لڕه‌شید-ی شاره‌كه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی ٥٠ كه‌سی تێدا بوون.
له ٣ مانگدا ٦٠٠ ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل حه‌موود، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ڕه‌قا كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی ڕهقایه ڕایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی ئه‌لڕه‌شید ته‌رمی ٥٠ كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و شوێنه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، له كاتی داگیركردنی ڕه‌قا له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش، ناوه‌ندی ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه.
حه‌موود ده‌ستنیشانی كرد كه كۆمیته‌كه‌یان له ماوه‌ی ٣ مانگدا ٦٠٠ ته‌رمیان له‌نێو ڕه‌قا دۆزیوه‌ته‌وه.
s.m