له ڕۆژئاوای كوردستان به‌جۆشه‌وه ١ی ئایار پیرۆز كرا
گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران ڕژانه مه‌یدانه‌كان و به هه‌ڵپه‌ڕكێ و شێوازی جۆراوجۆر پیرۆزبایی ڕۆژی كرێكارانیان كرد.
گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران ڕژانه مه‌یدانه‌كان و به هه‌ڵپه‌ڕكێ و شێوازی جۆراوجۆر پیرۆزبایی ڕۆژی كرێكارانیان كرد.
ئه‌مڕۆ له شاری قامیشلۆ، دێرك، گركێ له‌گێ، كۆبانێ، منبج، تربه‌سپی و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران به‌جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز كرا.
له ڕۆژئاوای كوردستان كرێكاران و چین و توێژه‌كان كۆبوونه‌وه و به ڕێپێوان و گردبوونه‌وه ئه‌م بۆنه‌یان پیرۆز كرد و په‌یامی به‌رخۆدان و تێكۆشانیان دووپات كرده‌وه. له چالاكییه‌كاندا نوێنه‌رانی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و ڕێكخراوه‌كانی كرێكاران به‌شدار بوون و چه‌ندین په‌یامیان پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها سڵاویان له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م كرد و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و مه‌شخه‌ڵی به‌رخۆدانه‌ی كه به‌ر له ١٣٢ ساڵ له ئه‌مه‌ریكا داگیرسێنرا، له ڕۆژئاوا گه‌ش ده‌بێت.
به‌شدارانی چالاكییه‌كان به گوتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌یان پۆسته‌ر كه گوزارشتیان له ڕه‌نج و مافی كرێكاران، به‌رخۆدان و تێكۆشانی گه‌لانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا ده‌كرد، ڕێپێوانیان ساز كرد.
«ڕێبه‌ری گه‌لی كورد گرینگی ڕۆژی ئێمه‌ی خسته‌ڕوو»
له خۆپیشاندانی قامیشلۆ عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی جزیر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له‌پێناو داواكردنی مافه‌كانی كرێكاران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
«پێشتر ئێمه گرینگی ئه‌م ڕۆژه‌مان نه‌ده‌زانی، هه‌تا ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه شۆڕشێكی ٤٠ ساڵه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات، به ئێمه‌ی گوت. شۆڕشێك كه به فكری سه‌رۆك ئاپۆ و به پێشه‌نگایه‌تیی ڕه‌نجده‌ران ده‌ستی پێكردووه، بێگومان سه‌رده‌كه‌وێت. ئێمه پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له هه‌موو پارت و ڕێكخراوه‌كانی كرێكاران ده‌كه‌ین كه له سه‌رانسه‌ری جیهان دژ به زوڵم ڕاپه‌ڕیون. پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و هه‌موو هێزهسهربازییهكانی دیكه كه له‌نێو چینی ڕه‌نجده‌ر سه‌ریانهه‌ڵداوه و گه‌لی خۆیان ده‌پارێزن، ده‌كه‌ین.»
«ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی له ئه‌مه‌ریكا داگیرسێنرا، به شۆڕشی ڕۆژاڤا گه‌ش ده‌بێت»
هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌ی قامیشلۆ، بێریتان ئاسیا به ناوی ڕێكخراوی یه‌كێتیی پشتگیریی گه‌لان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: «هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌م سیسته‌مه به‌ر له ١٣٢ ساڵ له ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڕهنجدهرانهیان كوشتن كه له‌پێناو مافه‌كانی خۆیان ڕاپه‌ڕیبوون، ئێستاش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وامی به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خۆی ده‌دات. له‌سه‌ر خاكی سووریاش هێزه ئیمپریالیسته‌كان به‌رده‌وامن له داگیركاریی خۆیان و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شۆڕشی ڕۆژاڤا كه مافه‌كانی گه‌لان ده‌پارێزێت. له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه گه‌لی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له دژی زوڵم ده‌ڕژێنه كۆڵانه‌كان. ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی ١٣٢ ساڵ به‌ر له ئێستا له‌پێناو ڕه‌نج داگیرسێنرا، له شۆڕشی ڕۆژاڤادا گه‌ش ده‌بێت.»
s.m