له گوندی میسكا ژۆرین-ی جندرێس ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون
له ئه‌نجامی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی میسكا ژۆرین له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
له ئه‌نجامی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی میسكا ژۆرین له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی جندرێس شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه. سوپای توركیای داگیركه‌ر له به‌یانییه‌وه به هه‌موو هێزی ته‌كنیكی شه‌ڕ هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوه‌ندی جندرێس. له ناوچه‌كه تا ئێستاش بۆمباران و شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه ڕێبه‌رایه‌تیی به‌رخۆدانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن. سوپای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی جارێكی دیكه ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیلی كرده ئامانج. له گوندی میسكا ژۆرین له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی‌دا ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
ئامبولانسه‌كانی مانگی سووری كوردستان تا ئێستا توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی سیڤیل، ته‌رمی ٣ هاوڵاتیی دیكه له‌ژێر دراوپه‌ردووی خانووه‌ڕووخاوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه.
s.m