له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ڕه‌قا ٤ هه‌زار و ٥٠٠ ته‌رم ده‌رهێنراون
خه‌باتی تیمه تایبه‌ته‌كان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شاری ڕه‌قای سووریا به‌رده‌وامه. ڕاگه‌یه‌نرا تا ئێستا ته‌رمی ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ده‌رهێنراون.
خه‌باتی تیمه تایبه‌ته‌كان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شاری ڕه‌قای سووریا به‌رده‌وامه. ڕاگه‌یه‌نرا تا ئێستا ته‌رمی ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ده‌رهێنراون.
له سه‌ره‌تای ڕزگاركردنی شاری ڕه‌قا له ده‌ستی داعش، تیمه تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامن له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان. تا ئێستا ١٤ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه. به گوته‌ی تیمه‌كان، به‌گشتی ٤ هه‌زار و ٥٠٠ ته‌رم له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ڕه‌قا ده‌رهێنراون.
تیمه‌كان ئێسك و پروسكی ٦٣٢ كه‌سیان له گۆڕستانی فهخیخه ده‌رهێناوه. له دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیشه‌وه تیمه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی گۆڕستانی مه‌عه‌سكه‌ر ته‌لائع كردووه كه له هه‌ر گۆڕێكی ئه‌و گۆڕستانه‌دا ١٢ یان ١٣ ته‌رم هه‌ن.
یاسر خه‌میس به‌رپرسی تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ڕایگه‌یاند، دانیشتوانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م گۆڕستانه بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان كراوه كه له‌سێداره دراون. گوتیشی، هه‌زار و ٥٠٠ داواكاری له لایه‌ن كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان پێشكه‌ش كراون بۆ دۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له چاره‌نووسی ونبوان. تا ئێستا ته‌نیا ٤٦ ته‌رم له گۆڕستانی فهخیخه دۆزراونه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، له دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانیان له گۆڕستانی مه‌عه‌سكه‌ر ته‌لائع، ده‌ست به ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كانی گۆڕستانی نێوان دوو پرده‌كه ده‌كه‌ن.
s.m