لیلوا عەبدوڵا: لە پێناوی عەفرین ئۆپەڕاسیۆنی جزیرەمان ڕاگرت

فەرماندە لیلوا عەبدوڵا: بۆ ئەوەى لە عەفرین بەرەنگارى تورکیا ببینەوە ئۆپراسیۆنى گەردەلولی جزیرەمان ڕاگرت.

 

فەرماندە لیلوا عەبدوڵا وتەبێژى ئۆپراسیۆنى گەردەلولی جزیرە ڕایگەیاند،"ئۆپراسیۆنى گەردەلولی  جزیرە لە رۆژهەڵاتى فورات بەشێوەى کاتى لە دژى چەتەکانى داعش ڕادەگرن بۆ ئەوەى لە عەفرین بەرەنگارى هێرشەکانى تورکیا ببنەوە".

لیلوا عەبدڵا، کە بۆ ئاژانسى هەواڵى هاوارى قسەی کردوە ڕاگەیاند، " لە رۆژی ٩ى ئەیلولی ٢٠١٧ەوە / ١٨ى خەرمانانەوە، ئۆپراسیۆنى گەردەلولی جزیرە بۆ ڕزگارکردنى ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات لە دەست چەتەکانى داعش دەستیپێکردووە و ئێستاش بریاریانداوە، بە شێوەى کاتى ئۆپراسیۆنەکە ڕابگرن بۆ ئەوەى بەرەنگارى هێرشى تورکیا ببنەوە بۆ سەر عەفرین".

وتەبێژى ئۆپراسیۆنى گەردەلولی جزیرە ڕاشیگەیاند،" لە ئێستادا بە گشتى شەڕ لە هێڵى تەماسى نێوان شەڕڤانانى قەسەدە و چەتەکانى داعشدا ڕاوەستاوە. ئەوەش لەبەر هێرشەکەى تورکیایە بۆ سەر عەفرین. کشانەوەى هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتى فورات بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدانى سەردەم هۆکارى ڕاوەستاندنى ئۆپراسیۆنەکەیە. چەتەکان لە ناوچەیەکى بچووکى رۆژهەڵاتى فوراتدا گەمارۆدراون. جاروبار هێرش دەکەنە سەر سەنگەرى هێزەکانمان و هێزەکانیشمان وەڵامى هێرشەکانیان دەدەنەوە. دەوڵەتی تورکیاش هەوڵ دەدات چەتەکانیداعش لە ناوچەکە زیندوو و باڵادەست بکاتەوە، بەڵام ئێمە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەین و ئەو ناوچە ڕزگارکراوانە دەپارێزین".

لیلوا عەبدوڵا باسى ئەوەشیکردوە، "ئامانجى ئەو هێرشەى تورکیا بۆ سەر عەفرین بۆ ئەوەیە کە تەمەن و مانەوەى چەتەکانى داعش لە سوریا درێژ بکاتەوە. داعشیش سوودى لەو دۆخە وەرگرتووە و جاروبار هێرش دەکاتە سەر سەنگەرى شەڕڤانەکانمان و هێزەکانیشمان بۆ لەبەر پاراستنى هاووڵاتیانى ناوچە ڕزگاکراوەکان، بەرەنگارى هێرشەکان دەبنەوە و کار بۆ پاراستنى هاووڵاتیانى ئە ناوچانە دەکەەن".

لەبارەى ئەوەى، کە گوایە قەسەدە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى فورات بیرە نەوتییەکانى عومەر ڕادەستى ڕژێم و ڕووسیا دەکات، وتی، "ئەو ناوچانەى کە لە سایەى بەرخۆدان و فیداکاریى شەهیدەکانمانەوە رزگاکراون، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداریان نابین و ڕادەستى کەسیان ناکەین و تا سەر دەیانپارێزین".

ر.م
هـ.هـ