لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی شەڕڤانان دا ٢٥ چەتە دەستگیرکران

قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعشدا ٢٥ چەتە دەستگیرکراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک  (قەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی لەبەرامبەر شانە شاراوەکانی داعش ئاشکرا کرد کە لە ٢٨ی تشرینی یەکەم تا ٢٢ی تشرینی دووەم بەردەوام بووە.

ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان لە کات و شوێنی جیاوازدا بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعشدا بە گشتی ٢٥ چەتە دەستگیرکراون.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندام و سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەرکان حسێن (محەمەد سالح ئەلعەلی) کە بەرپرسی دیلەکانی داعش بووە دەستگیرکراوە.

هەروەها لەنێوان ١٥ – ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا ئۆپەراسیۆنێکی شاراوە و تایبەت بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعش لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٢١ چەتە دەستگیرکراون و ٢ چەتەش کە هەوڵی هێرشکردنیان داوە، کوژراون.

سەرچەتەیەکیش کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی حەسەکە بوو و خۆی لە کەمپی هۆڵێ هەشاردابوو، دەستگیرکرا.

لە ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمدا یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات – YAT) ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامدا. ٢ چەتە کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی زیندانی حەسەکەن دەستگیرکران."

ف.ق