لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا؛ منداڵێکی دیکە شەهید بوو

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر گەلی مەدەنی عەفرین بەردەوامە.

لە ئەنجامی بۆردمانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا منداڵێک شەهید بوو و٧ هاوڵاتیش بریندار بوون.

سوپای تورکیای داگیرکەر بەخەستی هەرێمی عەفرین تۆپ باران ئەکات. لە ئەنجامی ئەوهێرشانەدا منداڵێکی تەمەن ٤ساڵان شەهید بوو و٧ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی  عەفرین ١٧٧ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون، لە نێو شەهیدەکاندا ٢٨ منداڵ و٢١ ژن تێدایە.