لە ئەنجامی چالاکییەکانی تۆڵەسەندنەوەی عەفریندا ٤ چەتە کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین-هەرەکە ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکییەکانیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، ٤ چەتە کوژراون.
هێزەکانی رزگاریی عەفرین-هەرەکە ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکییەکانیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، ٤ چەتە کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە بارەی دوو چالاکییاندا لێدوانێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند لە هەرێمی عەفرین، لە نێوان شاری رائی و عەزاز هێزەکانمان لە چوارچێوەی چالاکیەکانی تۆڵەسەندنەوەدا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا، ٢ چالاکیی کاریگەریان ئەنجام داوە.
یەکێک لە چالاکیەکان لە ١٣ی ئەم مانگەدا لە نێوان شاری رائی و عەزاز لە دژی گروپە چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجام دراوە کە بۆسەیان بۆ داناون و لە ئەنجام دا ٢ چەتە کوژراون.
لە لایەکی ترەوە ١٤ی ئەم مانگەش هێزەکانی رزگاری عەفرین لە ناوچەی مەعبەتای سەر بە عەفرین بە هەمان شێوە گروپێکی چەتەکانی 'شوهەدا بەدر' کەوتووەتە بۆسەی شەڕڤانان و لە ئەنجام دا ٢ چەتە کوژراوان.
ز.ش