لە ئەوروپا خۆپیشاندانەکان لەدژی داگیرکەری تورک بەردەوامە
قڕکردن و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئەسینای پایتەختی یونان و سەلانیکی یونان، ڕۆمای پایتوختی ئیتاڵیا، لە شارەکانی مارسیلیا و لیۆنی فەڕەنسا و شاری بۆرلانگی سوید شەرمەزار کرا.
قڕکردن و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئەسینای پایتەختی یونان و سەلانیکی یونان، ڕۆمای پایتوختی ئیتاڵیا، لە شارەکانی مارسیلیا و لیۆنی فەڕەنسا و شاری بۆرلانگی سوید شەرمەزار کرا.
لە گۆڕەپانی ئەکادەمی ئەسینا بە هەزاران کەس کۆبوونەوە و بەرەو کونسولخانەی ئەمریکا ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و یەپەگە و یەپەژە بەرزکرایەوە و درووشمی ئەردۆغان دیکتاتۆریان وتەوە.
سەلانیک
لە گۆڕەپانی کامارای سەلانیک بە سەدان کەس کۆبوونەوە و بە ئاڵا و وێنەیان تا کونسولخانەی ئەمریکا ڕێپێوانیان کرد. لەدژی داگیرکەری تورک دروشم وترانەوە و لە بەرامبەر کونسولخانەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە.
ڕۆما
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سەدان کوردستانی و ئیتاڵی کۆبوونەوە و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. لە خۆپیشاندانەکەکەدا نوێنەرانەی پارتی سوسیالیست و هەندێک ڕێکخراویش بەشداریان کرد و لە ڕاگەیەندراوەکاندا، ئاماژە بە کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک درا.
مارسیلیا
هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە مارسیلیای فەڕەنسا شەرمەزار کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرامبەر نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە و پانکارتی 'مەبن بە هاوبەشی کۆمەڵکوژی، ئاسمانی ڕۆژئاوا بپارێزن' بەرزکردەوە. هەروەها دروشمی ئەردۆغان داعشە و ئەردۆغان بکوژەیان وەتەوە.
لیۆن
لە لیۆنی فەڕەنساش کوردستانیان لەبەردەم کونسولخانەی تورک کۆبوونەوە و پانکارتی، ڕۆژئاوا بپارێزن و بۆ ڕۆژئاوا هەستە سەر پێیان بەرز کردەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران.
بۆرلانگ
لە شاری بۆرلانگی سوید بە بەشداری کوردستانیان و دۆستەکانیان خۆپیشاندانێکی گەورە ڕێکخرا. ناوەندی چاندی دیموکراتی کوردستانیش پشتگیری لە خۆپیشاندانەکە کرد، ڕۆزا گوچلو پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان کرد و داوای کرد ڕێگە بە کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی تورکی داگیرکەر بهێنرێت.