لە باب ٥ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە گوندێکی شاروچکەی باب چالاکیان ئەنجامداوە و لە چالاکیەکەدا لانیکەم ٥ داگیرکەر کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە گوندێکی شاروچکەی باب چالاکیان ئەنجامداوە و لە چالاکیەکەدا لانیکەم ٥ داگیرکەر کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە ئەنجامی چالاکیەکی شەڕڤانان کرد و ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە شاروچکەی باب لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:
"لە ٢ی کانوونی دووەمدا لە دەوروبەری گوندی ئەبلێی سەر بە شاروچکەی باب هیزەکانمان چالاکیان بەرامبەر سەنگەر و بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا لانیکەم ٥ داگیرکەر کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوای چالاکیەکەی هێزەکانمان، گوندەکانی تەل جیجان، سەموقا و تەل مەدیقی شەهبایان تۆپباران کردووە."
ف.ق