لە باکوو و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا. هەروەها ٣٧ کەسی تریشی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە. هەر دوو کەسەکە پیاو بوون و یەکێکیان خەڵکی حەسەکە بووە و ئەوی تریشیان خەڵکی گرکێ لەگێ بووە.

جوان مستەفا راشیگەیاند، ٣٧ کەسی تریش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی تووشبوان بە نەخۆشی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا گەیشتوەتە هەزار و ٣٥١ کەس و ٧٩ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ٥٧١ کەسیشیان چاکبوونەتەوە.

ژ.ت