لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٣٥٤ کەس. تا ئێستا ٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٣٥٤ کەس. تا ئێستا ٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جوان مستەفا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاکردەوە.
جوان مستەفا ئاماژەی بەوەدا کە ٢٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣ کەسی تر گیانیان لەدەستداوە. ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی قامشلۆ، شەهبا و ڕەقان.
بە پێی ئامارەکە ١٢ کەس لە قامشلۆ، ٢ کەس لە دێرک، ٤ کەس لە حەسەکە، کەسێک لە ڕمێلان، کەسێک لە دربێسی، ٣ کەس لە عامودێ و ٣ کەس لە شەهبا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ف.ق