لە تەقینەوەیەکدا لەحەسەکە ٢کەس برینداربوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی متۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو لە گەڕەکی غوێران-ی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ٢کەس برینداربوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەی متۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو لە گەڕەکی غوێران-ی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ٢کەس برینداربوون.
لە بلواری باسل-ی گەڕەکی غوێران-ی شاری حەسەکە موۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٢کەس برینداربوون.
هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکە لەکاتژمێر ١٤:٢٠ خولەک بەکاتی قامیشلوو روویداوە، کاتێک کە کەسێک متۆرسیکلتەکەی لە بلوارەکەدا دانا ودواتر تەقینەوەکە ڕوویداوە.
ئاشکرا کرا کە هەردوو بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. هێزەئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
ک-ش