لە جندرێس شەڕێکى قورس لە ئارادایە

سوپاى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى عەفرین، لە ٤٧هەمین ڕۆژى هێرشەکانیدایە. لە ئێستاشدا لە جندرێس شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى تورکیا لە ئارادایە.

هێرشەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر جندرێس و ناوەندى شارى جندرێس بە قورسى بەردەوامیى هەیە. لە ئێستاشدا شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە و چەکدارەکانى سوپاى تورکیا لە ئارادایە.

سوپاى تورکیا ماوەى هەفتەیەکە بە چڕی ناوەندى جندرێس بۆردومان دەکات و بەو هۆیەشەوە چەندین هاووڵاتى شەهید و برینداربوون.

سوپاى تورکیا و چەتەکانى داعش و بەرەى نوسرە ماوەى ٤٧ ڕۆژە هێرشیان بۆ سەر عەفرین دەستپێکردووە. لەو ماوەیەدا چەکى قورسى وەک ناپاڵم و هێشووى و گازى کلۆریان لە دژى هاووڵاتیان بەکارهێناوە و چەندین شوێنى مەدەنى و خوێندنگە و فڕنیان خاپوور کردووە.

 

ر.م