لە جەرابلوس ٢ تەقینەوە روویاندا
شارى جەرابلوس، کە لەلایەن سوپاى تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تیادا تەقییەوە.
شارى جەرابلوس، کە لەلایەن سوپاى تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تیادا تەقییەوە.
ئاژانسى هەواڵى هاوار لە رۆژئاواى کوردستان بڵاویکردەوە، لە یەک کاتدا و لە ٢ شوێنى جیاواز ٢ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکرا لە جەرابلوس تەقیونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەی یەکەم لە نزیک کۆمپانیاى کارەبا و تەقینەوەى دووەمیش لە نزیک شەقامى ٢٠ لە گەڕەکى باکوور لە ناوەڕاستى شارى جەرابلوس و و لە نزیک کارگەیەکى کاشی روویداوە.
بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکان تەنها زیانى ماددیان لیکەوتووەتەوە.
ر.م