لە جەندریسێ دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران

لە گوندی بافلۆری ناوچەی جەندریسێی عەفرین، لانی کەم ۲٦ سەرباز و چەتە کوژران.


هەر ئێستا، لە گوندی بافلۆری ناوچەی جەندریسێی عەفرین، لە ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بۆ سەر هێزەکانی تورکیای داگیرکەر و تاقمە چەتەکانی ، لانی کەم ۲٦ سەرباز و چەتە کوژران و دەیان سەربازی دیکەش بریندار بوون

ئەم ئۆپەراسیۆنەی شەڕڤانان دوای ئەوەهات، کە بۆ ٤ مین ڕۆژی پەیاپەی، ئەرتەشی تورکی داگیرکەر ئاگربڕی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و پابەند نابێت پێوەی. لە بەرامبەریشدا، شەڕڤانان پەنا بۆ پاراستنی ڕەوا دەبەن.

جێگاری ئاماژەیە، ئەمڕۆ، بەرخودانی سەردەم لە عەفرین سەرکەوتوانە دەربازی ٤۲ هەمین ڕۆژی بوو.

هـ.هـ