لە حەسەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا و دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکان برینداربوون

لە گەڕەکی خوێرانی حەسەکە ماتۆرسکیلێک تەقیەوە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکان برینداربوون.

لە گەرەکی خوێرانی باشووری شاری حەسەکە ماتۆرسکیلێک تەقیەوە.

هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی هەرێمی جزیر لەبارەی تەقینەوەیەکی دوێنێ ئێوارە لە نزیک فولکەی گەڕەکی خوێرانی شاری حەسەکە ڕاگەیەنراوێکی لەسەر فەیسبوک بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاشکرا کرا، لە تەقینەوەکەدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە نزیک فولکەی گەڕەکی خوێرانی شاری حەسەکە ماتۆرسکیلێک بە کاروانێکی هیزە ئەمنیەکانەوە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هیزە ئەمنیەکان بریندار بوون."

ف.ق