لە رۆژئاواى کوردستان و باکوورى سوریا نەورۆز بە بەشداریى سەدان هەزار کەس بەڕێوەدەچێت

سەدان هەزار کەس لە گەلانی باکوری سوریا بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز بەرەو شوێنەکانی بەڕێوەبردنی مەراسیمی نەورۆز بەڕێوەن.

لە قامیشلۆ و کۆبانێ و ناوچەکانى ترى رۆژئاواى کوردستان و باکوورى سوریا، هاوڵاتیانی کورد و نەتەوە جیایاکانی باکوری سوریا جلوبەرگی کوردی و فۆلکلۆری و نەتەوەیی خۆیان پۆشیوە و بە هەڵگرتنی وێنە و پۆستەری رێبەر ئاپۆ بەرەو مەیدانەکانی نەورۆز بەڕێوەن.

هاووڵاتیان بە جۆش و خرۆشێکى زۆرەوە و بە بەشداریى هاوسەرۆکان و بەرپرسان نەورۆز پیرۆز دەکەن.

هەر ئەمڕۆ دەیان هەزار کەس لە بناری قەندیل و ملیۆنەها کەس لە شارەکانی ئامەد، وان، نسێبین و جزیر ئاهەنگى نەورۆز بەڕێوە دەبەن.