لە سوریا کە بەکارهێنانی چەکی کیماوی دەکۆڵرێتەوە

ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیاوی، رایگەیاند:" لێکۆڵێنەوە لەو هێرشە کیمیاویانە دەکات، لە ماوەی رابردوو کراونەتە سەرغوتەی ڕۆژهەڵات دیمەشق، بەڵام ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکەکە لە عەفرین نەدا".

 

 

 

پاش ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاگەیەندرابوو، کە  سوریا و ڕوسیا بۆردومانەکانیان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریا چڕکردەوە و بە هۆیەوە سەدان هاووڵاتی مەدەنی کوژرابوونو دەنگوی ئەوەش بڵاوببوویەوە، کە چەکی کیمیاویشیان دژی مەدەنیەکان بەکارهێنا بێت.
بە پێی زانیاریەکانی  ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز،لەسەر مژارەکە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی، لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرت و زانیارییانەی کە لە غوتەوە دەستی کەتووون، لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەو هەرێم و ناوچانە دەستپێکردوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دان.
ئەمڕۆ نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو:"زیاتر لە هەزار هاووڵاتی مەدەنی، کە بەهۆی شەڕ وبۆردومانەکانەوە نەخۆش و برینداربوون پێویستیان بە گواستنەوە هەیە بۆ ناوچەیەکی پارێزراو لە شەڕ هەیە تا چارەسەری پزشکی بکرێن".

جێگای ئاماژەیە، لە شەڕی عەفرینیش چەندین جار هێزەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانیان چەکی قەدەغەکراوی کیمیاویان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە و بەڵام ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی، هیچ ئاماژەیەکەی بەوە نەداوە و هیچ لێکۆلێنەوەیەکییشی لەو بارەوە نەکردوە.

 

هـ.هـ