لە سێ قۆڵەوە هێرش بۆ سەرێ کانی تێکشکێندرا

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چواچێوەی بەرگری رەوادا، لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەرێ کانی تێکشکاند و بەرپەرچیان دانەوە.

 

شەڕ و پێکدادانەکان لە گوندی حەوارنە-ی باکوری سەرێ کانی و ناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی شارەکە بەردەوامە.

هەروەها سەرێ کانی ڕووبەڕووی چەندین هێرش بوەتەوە لەلایەن چەتە و سوپای تورکی داگیرکەر لە قۆڵی گوندی تەل حەلەف کە دەکەوێتە رۆژئاوای سەرێ کانی.

لەو هێرشانەدا کە لە هەرسێ قۆڵەوە کراوە، سوپای داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی لە ئاسمان و زەوییەوە شارەکە دەکەنە ئامانج.

ف.ق