بۆ هۆی تەقینەوەیەکەوە لە عەزاز ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شارۆچکەی عەزاز کە لە ژێر کۆنترۆلی دەوڵەتی تورکدایە، ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوەو لە ئەنجامدا ٢ کەس گیانیان دەست داو ژمارەیەک هاوڵاتیش بریندار بوون.

بە پێی سەرچاوەکان، لە شارۆچکەی عەزاز کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆلی هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکدایە، تەقینەوەیەک روویداوە.

بە پێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە بە رێگای ماتۆڕێکەوە ئەنجامدراوەو بەو هۆیەوە ٢ کەس گیانیان دەست داوەو ژماریەک هاوڵاتیش بریندار بوون.

ز.ش