لە عەفرین "تیمە تایبەتەکانی تورکیا" تەفر و تونا کران

لە بەرکانی شەڕی عەفرین، ڕژێمی تورکیا دڵی بە "تیمە تایبەتەکان"ی خۆش بوو، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانەوە تەفر و تونا کران و دەیان کوژراو و برینداریان داوە و ژمارەیەکیشیان بێ سەروشوێنن.

 

"٤۰ شەو و ڕۆژ هەموو هێزێکیان تاقی کردوە و شکست دران"

پاش ئەوەی نزیکەی ٤۰ شەو و ڕۆژ، "دەیان هەزار سەرباز، دەیان هەزار چەتەی بەرەی نوسرە، ئەلقاعدە، بەناو سپای ئازدی سوریا و چەتە پاشماوەکانی داعش، بە پشتیوانی ۷۲ فڕۆکەی جەنگی، دەیان هەلکۆپەتری جەنگی لە جۆرەکانی کوبرا و سکۆرسی، چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی، سەدان تانک و زرێپۆش و ماشێنی دۆشکەلەسەر، سەدان ڕۆکێت هاوێژ، تۆپهاوێژ، هاوەنهاوێژ، نوێترین و پێشکەوتووترین تەکنیکی شەڕی سەردەم"، لە  لایەن ڕژێمی تورکیاوە لە دژی هەرێمی عەفرین بەکارهێنران، بەڵام ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە و بەبەرخۆدانی سەردەمی گەل و شەڕنانی عەفرین ڕووبەڕووی شکست بوونەوە و سەدان لە هێزەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات نزیکەی ۳۰ تانک، زرێپۆش، ماشێنی سەربازی و دۆشکەلەسەریان تێکشکێنراون. ئەمەش هەم لە ئاستی ناوخۆیی تورکیا و هەم لە ئاستی جیهانیدا بووە مایەی ئابڕووچونێکی گەورە بۆ ڕژێمی تورکیا. 

"بۆ کڕینەوەی ئابڕوچونەکەیان تیمی تایبەتیان نارد، کەچی ئەوانیش تەفروتونا کران"

بەر لە چەند ڕۆژ ڕژێمی ڕژیمی ئەردۆغان و سەرفەرمانداری گشتی ئەرتەشە شکستخواردووەکە لە عەفرین، بڕیاریاندا، بۆ کڕینەوەی ئابڕووچوونەکەیان و قەرەبووی شکستەکەیان لە عەفرین، هەزاران لە "تیمە تایبەتەکان، لە جۆری کڵاو سور و کڵاو شینەکان" ڕەوانەی بەرەکانی شەڕی عەفرین بکرێن. هەم خودی ئەردۆغان و سەرانی ڕژێم و ئەرتەشە بەزیوەکەی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانی و ئەو چەند دەزگا ڕاگەیاندنانەی باشوری کوردستانیش، کە لەلایەن ئاکەپە و میتەوە ئاڕاستە دەکرێن، زۆریان بەشان و باڵی ئەو تیمە تایبەتانەدا هەڵادا و وا پڕوپاگەندەیان دەکرد، هەر بە گەیشتنیان بەبەرەکانی شەڕ، خێرا عەفرین داگیر دەکەن و کۆتایی بە شەڕڤانان و گەلە بەرخودێرەکەی دەهێنن.
لێ دۆخەکە، پێچەوانەی ڕاست دەرچوو و تیمە تایبەتەکان لە یەکەمین پەلاماری داگیرکاریان بۆسەر عەفرین، لە لایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە تەفروتونا کران و شکستی گورچکبڕ دران. هەڵبەتە لەوەشدا نابێت ڕۆڵی یەکینە تایبەتەکانی ژنانی یەپەژە فەرامۆش بکرێت، کە ڕۆڵگێڕی سەرەکی ئەو تەفروتوناکردن و شکستپێدانە بوون.


"دەیان ئەندامی تیمی تایبەت و سەرباز و چەتە کوژراون و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن"

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی شەڕڤانان و خەڵکی هەرێمەکە، کە زانیاریان بە ئاژانسەکەمان "فرات نیوز" داوە، لە تەنها لە گوندی بیبلێکای ناوچەی ڕاجۆی عەفرین لە ڕێککەوتی ۰۱/۰۳/ ئەم ساڵدا،  زیاتر لە ٥۰ ئەندامی تیمی تایبەت، سەرباز و چەتەی ڕژێمی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی زۆریش ،کەوتوونەتە نێو گەمارۆی توندی شەڕڤانانی "یەپەگە و یەپەژ"ەوە، چارەنوسیان نادیارە و کەس نازانێت چییان بەرسەر هاتووە.

"فرات نیوز ناوی ۱۳ کوژراو و ۲۷ برینداری تیمی تایبەت وسەربازانی دەست کەوتووە"

بەگوێرەی تۆماری یەکێک لە نەخۆشخانەکان(ناوەکەی پارێزاوە)، لاشەی ۱۳ کوژراوی ئەندامانی تیمی تایبەت وسەربازانی ڕژێمی تورکیا و ۲۷ برنیداریان گەشتوونەتە ئەو نەخۆشخانەیە،کە سەرجەمیان لە ناوەندێکی تایبەت لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، ڕاهێنانی چڕ و پێشکەوتووی کۆماندۆیی و شەڕی کۆڵان بەکۆڵان و هەرێمی چیاییان پێکراوە، کە ناوەکانیان وەهایە:


"کوژراوەکان"

عارف دەميرير

سەميح ئەتالای

يەحيا عومر

حەسن هادون

ڕەجەب چتين

موحەمەد ديرەک

ئوغور بالانجی

عبدوڵا كوچ

بورهان ئەجككول

ڕدڤان چەليك 

توران ئاڵتان

سزر ئوغوزهان

ئوزغور ئەرجان


"بریندارەکان"

مەحمود كوچوك

ئیسماعيل پوڵات

عەبدو ئەلهادی

شەوكەت ئوزدەمير

ئوسمان غرور

تاها چاكەر

ئونور يەلماز ئەوك

حەسەنن ئەحمەد

فەرهاد هالو

بوغرا كان

مەسعود دۆغان

موزەفەر دورا

بەكر كركز

ئوغور گونايدن

كايهان تان

حەسيب تان

موحەمەد ڕەشيد 

عەبدوڵا سوكەر

فؤاد دەمير

سینان ياشار

سەدات ساری گول

سەلجوك غوللوجه

جاغداش ئاكتەمور

باهادور ئوزكان

عبدولحەمید دۆغان

هاكان ئوكجای

ساڵح ياش 


"زیانە گیانییەکان دەشارنەوە و بەڵاو هەموویان ڕەشیان پۆشی بوو"

ئەمەو، ڕژێمی تورکیا و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی، کە ماوەی ٤۰ شەو و ڕۆژە زیانەگیانی و مادییەکان و شکستەکانیان لە عەفرین دەشارنەوە، ئەم جارەیان بەهۆی گەورەیی شکستەکەیان و ژمارەی زۆری کوژراوەکان و دەنگدانەوەی لە ڕایگشتی تورکیا و جیهاندا، نەیانتوانی پەردەپۆشی شکستەکە و زیانە گیانیەکانیان بکەن، بەڵام زۆر چەواشەکارانە ژمارەی کوژراوە و بریندارەکانیان کەمکردوە. لێ گەورەیی شکست و زیانە گیانییەکان ڕەش پۆش و غەمباری کرد. ئەمڕۆ زۆربەی پێشەشکارانی تیڤیەکانی تورکیا ڕەشیان بۆ کوژراوەکانیان پۆشیوە.

هـ ـ هـ