لە عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا

لە ناوەندی شاری عەفرین کە لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی فاشیستدایە، تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە بەدەستمان گەیشتوون، تەقینەوەکە لە سەر شەقامی سەرەکی نەورۆز روویداوە. تا ئێستا لە بارەی وردکاریی تەقینەوەکەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەبووە.

٢٦ی ئەم مانگەش لە گەڕەکی سیاسیی عەفرین تەقینەوەیەک روویدابوو.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووە عەفرین لە لایەن سوپای فاشیستی تورکەوە داگیر کراوەو بە شێوازێکی سیستماتیک لە دژی هاوڵاتییەکانی شارەکە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێن و بە بەردەوامی هەواڵی رفاندنی هاوڵاتیان، تیرۆر و ئەشکەنجەو تاڵان و کۆچپێکردن بە زۆر دەبیسرێن.

ز.ش